ئێران نه‌خۆشخانه‌ى گه‌ڕۆك ده‌نێرێته‌ عێراق

هەواڵ / عێراق :: 06/10/2019‌ :: 154‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

ئێران نه‌خۆشخانه‌ى گه‌ڕۆك له‌گه‌ڵ 120 پزیشك و په‌رستار بۆ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاری پزیشكى و ته‌ندروستى بۆ سه‌ردانیكه‌رانى چله‌ى ئیمام حوسه‌ین بۆ عێراق ده‌نێرێت.


ره‌زا سەعیدی، به‌ڕێوەبه‌ری جێبه‌جێكاری نه‌خۆشخانه‌كان رایگه‌یاند: ژماره‌ى نه‌خۆشخانه‌كان 4 دانەن کە له‌لایه‌ن مەزارگەى ره‌زه‌وى پیرۆز له‌ ئێرانه‌وه‌ نێردراون.

وتیشی: تێچووى ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ 12 ملیاره‌ و پێكدێت له‌ به‌شه‌كانى تیشك و سۆنه‌ر و تاقیگه‌ و ژووری نه‌شته‌رگه‌ری و چاودێری نه‌خۆش کە مەزارگەى ره‌زه‌وی به‌هاوكاری نه‌خۆشخانه‌ى ره‌زه‌وی له‌ شاری مه‌شهه‌د تێچووه‌كه‌یان گرتووەته‌ئه‌ستۆ.

ئەوەشى وت: "نه‌خۆشخانه‌كان لەمڕۆوە به‌ره‌و عێراق به‌ڕێده‌كه‌ون و له‌نێوان رێگەی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا جێگیرده‌كرێن.

بڕیارە نەخۆشخانە گەڕۆکەکان بۆ ماوه‌ى 10 رۆژ و له‌ چوارچێوه‌ى سه‌ردانى چله‌دا خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستى پێشكه‌ش بكه‌ن.  

پێداچوونەوە: شیروان شەریف

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure