ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی لایەنەكانی هەرێم لەبارەی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراقەوە

هەواڵ / کوردستان :: 06/10/2019‌ :: 298‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیار محەمەد 

كۆبوونەوەی 23 لایەنی بەشدار لە هاوپەیمانی كوردستانی بەردەوامە و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا تەوەر و ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە خرایەڕوو.

محەمەد جەلیل لە ناوەندی هەڵبژاردنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە كۆنكرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند "قسەمان كردووە لەسەر بەرنامە و كاری لیست و دروشمەكانی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی، بێگومان كارنامەكەی بریتی دەبێت لە سیاسی و دەستوری ئەمنی و كارگێڕی و خوێندنی كوردی و ئابوری و خزمەتگوزاری بوارەكانی تر".

وتیشی: "بەرنامەی لیستەكە رەنگدانەوەی خواستی خەڵك دەبێت و بەرنامەیەكی گشتگیر دەبێت، بەڵام تایبەتمەندی ناوچەكانی تێدا رەچاو كراوە".

ئەوەشی خستەڕوو، هێز و لایەنە سیاسییەكانی بەشدار لەهاوپەیمانێتییەكە لە زۆربووندان و زیاتر لە 23 هێزی كوردی و توركمانی و ئێزدی بەشدارییان كردووە. 

ئاماژەی بەوەشكرد، تەئكید لە پێكەوەژیانی پێكهاتە جیاوازەكان دەكەیەنەوە، داواش دەكەین هاونیشتمانی بەدەم پرۆسەی بایۆمەترییەوە بچن بۆ ئەوەی بتوانن دەنگ بدەن و بەشداری پرۆسەكە بكەن .



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure