كۆمپانیایەكی گەورەی چینی لەئێران كشایەوە

هەواڵ / ئابوری :: 06/10/2019‌ :: 467‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد


وەزیری نەوتی ئێران رایدەگەیەنێت "كۆمپانیای چینی (CNPCI) كە باڵی نێودەوڵەتی كۆمپانیای نەوتی چینە، لە هاوكاری و پەرەپێدانی كێلگەی 11ی غازی پارسی باشووری لە ئێران دەكشێتەوە".


ئەمڕۆ یەكشەممە 6ی تشرینی یەكەم، بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "كۆمپانیای پیترۆ پارسی ئێران بێ هاوكاری و بەشداری چینییەكان، بەتەنیا درێژە بەو پرۆژەیە دەدات، واتا شەش مانگی دیكە كۆتایی بە دروستكردنی یەكەمین سەكۆی غازیی دەهێنرێت كە دەتوانێت رۆژانە 500 ملیۆن پێ سێجا لە خۆی بگرێت". 


وەزیری نەوتی ئێران هەوەها وتی: "لە بەرامبەر كشانەوەی باڵی نێودەوڵەتی كۆمپانیا چینییەكە، ئێران لە كۆبوونەوەی مۆسكۆ لە بواری نەوت و وزەدا رێككەوتنی بەسوودی لەگەڵ رووسیا هەبووە".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure