بەهۆى هەڵمەتێکى پشکنینەوە دانیشتووانى گوندێکى ئێران توشى نەخۆشى ئایدز بوون

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 782‌ جار بینراوە

تاگ :: ئێران

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد

ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتووانی گوندێكی ئێران، بەهۆی هەڵمەتی پشكنینی رێژەی شەكر لە خوێندا و لەڕێی دەرزی هەڵگری ڤایرۆسی ئایدزەوە، تووشی نەخۆشی ئایدز بوون، قوربانییان و كەسوكاریان لە خۆپیشاندانێكدا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی ئاگریان لە قایمقایەتی ئەو شارە و نوسینگەی پێش نوێژ بەردا.


بە گوێرەی راپۆرتی بەشی فارسی بی بی سی، دوای ئەو رووداوە كە (رۆژی چوارشەممە 2ى تشرینی یەكەم) لە گوندی چنار مەحمودی سەر بە شاری لوردگان لە پارێزگای چەهارمەحاڵ و بەختیاری روویداوە، قوربانیان و كەسوكاریان و هەروەها دانیشتووانی شارەكانی دیكەی ئەو پارێزگایە، چەندین مانگرتن و خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە.

خۆپیشاندەران رۆژی شەممە 5ی تشرینی یەكەم، ئاگریان لە قایمقایەتی شاری لوردگان و و نووسینگەی پێش نوێژی ئەو شارە بەردا.

هەروەها لە شارەكانی دیكەی ئێرانیش لەوانە ئیسفەهان، خورەم ئاباد و ئیلام خۆپیشاندان بۆ پاڵپشتی لە قوربانییەكان دەستیپێكردووە.

تا ئێستا زیاتر لە 400 كەس لە دانیشتووانی ئەو گوندە، گیرۆدەی ڤایرۆسی ئایدز بوون و ژمارەی تووشبووان رۆژانە لە زیادبوونە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure