23 لایه‌نی سیاسی له‌ هەولێر لە كۆبونه‌وەدا‌ن

هەواڵ / کوردستان :: 06/10/2019‌ :: 186‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیار محەمەد 

لەشاری هەولێر 23 لایه‌نی سیاسی به‌شدار له‌ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ كۆبوونه‌وەدا‌ن .

ڕێدار کانەبی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بە دواڕۆژی  راگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بریتییه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان".

وتیشی: "تەوەرەكانی بۆ قسه‌كردنه‌ له‌ میكانیزمی كاركردنی ئه‌و لیسته‌ و بابه‌تی دروشم و راگه‌یاندن و كاندیده‌كان و ئه‌و ورده‌كارییانه‌ی له‌ڕووی هه‌ڵبژاردن و ئاماده‌كاری لیسته‌كه‌ پێویستن تاوتوێ ده‌كرێن و قسه‌یان له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت" .

وتیشی: "ئه‌و پێشنیاز و سه‌رنج و ره‌خنانه‌ی هه‌یه‌ كۆده‌كرێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین باشتر خۆمان رێكبخه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان" .



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure