ئێران تا ئاساییبوونه‌وه‌ی بارودۆخی به‌غدا دەروازەیەکی سنووریی ناكاته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 201‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران رایده‌گه‌یه‌نن: ده‌روازه‌ی سنووری خه‌سره‌وی تا ئاساییبوونه‌وه‌ی بارودۆخی عێراق ناكرێته‌وه‌.

هوشه‌نگ بازوه‌ند، پارێزگاری كرماشان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5ی تشرینی یه‌كه‌م، له‌ لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی رایگه‌یاند: ده‌روازه‌ی سنووری خه‌سره‌وی نێوان ئێران وعێراق كه‌ له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 2ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه‌،  داخراوه‌  تا ئاساییبوونه‌وه‌ی بارودۆخی به‌غدا ناكرێته‌وه‌. 

بازوه‌ند وتیشی: ئه‌و زیاره‌تكارانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌ رێوڕەسمی چلەی حسه‌ینیدا به‌شدار دەبن، ده‌بێت له‌ ده‌روازه‌ى سنووری میهرانه‌وه‌ بچنه‌ كه‌ربه‌لا.

ده‌روازه‌ی سنووری خه‌سره‌وی نزیكترین سنوورە له‌گەڵ شاره‌كانی كه‌ربه‌لا، كازمین و سامەرا، چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر و دوای شه‌ش ساڵ لە داخستنی له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، كرایه‌وه‌ و له‌ ئێستادا به‌ هۆی بارودۆخی ناله‌باری هەندێک پارێزگای عێراق داخراوه‌.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure