​زانیاری ورد دەربارەی ئەم وێنەیە...ئایا شاجوانی سەردەمی خۆی بووە؟

هەواڵ / که‌لتور :: 06/10/2019‌ :: 1522‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

شاژنه‌ قاجار 

 
"شاژنه‌ قاجار، هێمای جوانى فارس (ئێران) بووه‌ و 100 پیاو چوونه‌ته‌ داوای و 13 كه‌س له‌به‌ر ئه‌و خۆیان كوشتوه‌، چونكه‌ رازی نه‌بووه‌ هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵ بكات" له‌وانه‌یه‌ زۆركات ئه‌م هه‌واڵ و زانیارییانه‌ له‌سه‌ر وێنه‌ى  قاجار نوسرابێتن، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییانه‌ دوورن له‌ راستییه‌وه‌.

خاوه‌نى ئه‌م وێنه‌یه‌ ژنێكه‌ ناوی تاجی ده‌وڵه‌ته‌ و كچی نەسڕەدین شای قاجار بووه‌ كه‌ پادشای ئێران بووه‌ ئه‌و كاته‌ و چیرۆكى بوونى به‌ شاجوان درۆیه‌كى مێژوییه‌ و هه‌تا ئێستاش له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسده‌كرێت. 

بۆ زانین ئه‌م ژنه‌ فارسه‌ و هیچ په‌یوه‌ندییەكى به‌ پێوه‌ره‌كانى جوانییه‌وه‌ نییه‌، وه‌ك كلودیا شیفری سه‌ده‌ى بیسته‌مى ئێران بووه‌.

خه‌ڵكی پێیان وابووه‌  كچی راسته‌قینه‌ى شا نییه‌ و ئه‌كته‌ر بووه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ تائێستا زانیارییەكى پشتڕاست نه‌كراوه‌یه‌.
 
خۆی و خوشكه‌كه‌ى هاوسه‌رگیرییان نه‌كردووه‌ و كچی نەسرەدین شای قاجاری پادشای ئێران بوون له‌ ساڵه‌كانى 1848 بۆ 1896  و حوكمڕانى فارس بوون له‌ ساڵه‌كانى 1789 بۆ 1925.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure