‏نوێترین ئامارى قوربانیانى خۆپیشاندانه‌كانى عێراق

هەواڵ / عێراق :: 05/10/2019‌ :: 292‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

كۆمسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤى عێراق دواین ئامارى قوربانیان و ده‌ستگیركراوانى خۆپیشاندانه‌كانى به‌غداى پایته‌خت و پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراقى بڵاوكرده‌وه‌ و دەڵێت: ژماره‌ى قوربانیان چوار هه‌زارى تێپەڕاندووە.


به‌پێى راگه‌یاندراوێکى (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019)ى كۆمسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤ تا ئه‌مڕۆ 73 كه‌س له‌ خۆپیشاندران و ئه‌ندامانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌باره‌ى برینداره‌كانیشه‌وه‌ كۆمسیۆن ده‌ڵێت: ژماره‌ى برینداره‌كانى ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ى خۆپیشانده‌ران له‌ هاوڵاتیانى خۆپیشانده‌ر و ئه‌ندامانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتۆته‌ 3870 كه‌س.

ئاشكراشیده‌كات: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان تا ئه‌مڕۆ 200 كه‌سیان له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیركردووه‌.

راگەیاندنى ئەو ئامارە لەکاتێکدا شەوى رابردوو کۆمسیۆنەکە رایگەیاند: لەماوەى چوار رۆژى رابوردوودا 60 کەس لە ئاکامى خۆپیشاندان لە شارەکانى عێراق کوژراون و لەو ژمارەیەش لانى کەم تەرمى 18یان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى بەغدایە.

لەو راگەیەندراوەدا ژمارەى بریندارانیشى بە 1600 کەس دیاریکردبوو.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure