خۆپیشانده‌ران پۆلیسێك له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌رده‌هێنن و ده‌یسوتێنن

هەواڵ / جیهان :: 05/10/2019‌ :: 8182‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 

 چه‌ند خۆپیشانده‌رێكی چینی پۆلیسێك له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌رده‌هێنن و ده‌یسوتێنن

سه‌ن – له‌ هۆنگ كۆنگ چه‌ند خۆپیشانده‌رێك پۆلیسێك له‌ ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌رده‌هێنن و له‌به‌رده‌م ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ئاگری پێداده‌كه‌ن و ده‌یسوتێنن.
 

 

بڕیارێكی به‌په‌له‌ی ترامپ له‌باره‌ی رێگرى هاتنه‌ناوه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌مریكا
ئه‌لبه‌له‌د –
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ واژۆی له‌سه‌ر بڕیارێكی نوێ كرد سه‌باره‌ت به‌ رێگریكردن له‌ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ناتوانن پاره‌ی بیمه‌ی ته‌ندروستی خۆیان بده‌ن، به‌پێی وێبسایتی ره‌سمی كۆشكی سپی، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ماوه‌ی 30 رۆژی سه‌ره‌تا كه‌ دێنه‌ ناو وڵاته‌كه‌وه‌ بیمه‌ی ته‌ندروستییه‌كه‌ نایانگرێته‌وه‌.

 

سیناتۆرێكی حیزبی كۆماری ئه‌مریكا چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی نوێی له‌سه‌ر ترامپ ئاشكراكردووه‌
ڤۆكس –
كه‌سایه‌تییه‌كی دیبلۆماسی پله‌به‌رز به‌ سیناتۆر رۆن جۆنسۆنی راگه‌یاند، كه‌ ئیداره‌ی ترامپ رێگریكردووه‌ له‌وه‌ی وڵاتی ئۆكرانیا پشتگیری سه‌ربازی بكرێت و  سه‌دان ملیۆن دۆلاری بۆ بنێردرێ تاوه‌كو رازی نه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیداره‌كه‌ی ترامپ داوایده‌كرد، ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌شی داواكراوه‌ له‌ ئۆكرانیا ئه‌نجامی بدات له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ سیاسییه‌كانی ترامپدایه‌.

 

300 بارهه‌ڵگری هاوكاری ئه‌مریكی ده‌چنه‌ ناوچه‌كانی یه‌په‌گه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی سوریا
ئاژانسی ئه‌نادۆڵو –
له‌ ماوه‌ی ئه‌م حه‌وت رۆژه‌ی رابردوودا 300 بارهه‌ڵگر ئه‌مریكی كه‌ هه‌ڵگری كۆمه‌كی هاوكاری لۆجیستی و سه‌ربازی بوون چوونه‌ته‌ ناوچه‌كانی یه‌په‌گه‌ و په‌كه‌كه‌  له‌ رۆژهه‌ڵاتی سوریا، ئه‌م بارهه‌ڵگرانه‌ به‌ره‌و بنكه‌ سه‌ربازییه‌ ئه‌مریكییه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌ڕۆیشتن و هه‌ڵگری قاڵبی چیمه‌نتۆیی بوون كه‌ به‌كارده‌هێنرێن له‌ دروستكردنی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان، جگەلە بوونى ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و ته‌نكه‌ری به‌نزین و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی.

 

پێنتاگۆن رایگه‌یاند كه‌ ئاماده‌یه‌ له‌گه‌ڵ كۆنگرێس كاربكات له‌باره‌ی كه‌یسه‌كه‌ی دۆناڵد ترامپه‌وه‌
ئه‌لئه‌نبا –
پێنتاگۆن ئاماده‌یی خۆی راگه‌یاند بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ كۆنگرێس له‌باره‌ی كه‌یسه‌كه‌ی ترامپه‌وه‌ كه‌ تاوانبار كراوه‌ به‌ به‌كارهێنانی گرێبه‌ستی فرۆشتنی چه‌ك به‌ ئۆكرانیا و به‌كارهێنانی بۆ فشارخستنه‌سه‌ر كیێڤ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆی.


ئابڕوبردنێكی نوێی ئه‌ردۆغان... سه‌رۆكی توركیا 36 ملیار دۆلار له‌ خه‌ڵك ده‌دزێت
ئه‌لبه‌له‌د –
ئه‌كاونتی "كاروباری توركیا"ی ئۆپۆزیسیۆن له‌ تویته‌ر ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تیایدا ده‌ركه‌وت حیزبه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاك پارتی، ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ هه‌ڵخه‌له‌َتاندی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ و دزینی بڕی 36 ملیار دۆلار لێیان، ئاك پارتی باجێكی نوێیان دانا به‌ ناوی "باجی بومه‌له‌رزه‌" و نزیكه‌ی 80 ملیۆن هاوڵاتی توركی ئه‌م باجه‌یان داوه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كرێت مه‌ترسی بوومه‌له‌رزه‌ی له‌سه‌ر بێت به‌ تایبه‌تی ئه‌سته‌مبوڵ دژی بوومه‌له‌رزه‌ن، به‌م رێگه‌یه‌ ئه‌ردۆغان 36 ملیار دۆلاری له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی دزیوه‌.

 

و: كێوان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure