توركیا فه‌یسبوك سزا ده‌دات

هەواڵ / جیهان :: 05/10/2019‌ :: 199‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا كۆمپانیای فه‌یسبوكیان به‌ بڕی 282 هه‌زار دۆلار سزادا، ئەوەش به‌هۆی پێشێلكردنى  یاساكانى پاراستنى داتاكان و نهێنییه‌ كه‌سییه‌كانى  نزیكه‌ى 300 هه‌زار به‌كارهێنه‌ر له‌ توركیا.


ئه‌نجومه‌نى پاراستنى داتا كه‌سییه‌كانى توركیا ده‌ڵێت: "ده‌بێت فه‌یسبوك ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ وه‌ك سزا بدات چونكه‌ 280.959 به‌كارهێنه‌ر له‌ توركیا تووشی زیان بوون و داتا و لاپه‌ڕه‌ كه‌سییه‌كانیان هاك كراوه‌".

ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات: پشكنینیان كردووه‌ و لێكوڵینه‌وه‌یان له‌م باره‌یه‌وه‌ كردووه‌، به‌ڵام فه‌یسبوك هه‌ڵه‌كانى باس نه‌كردووه‌  و له‌ كۆتایی لێكوڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ رێكاره‌ ئیداری و هونه‌رییه‌ پێویسته‌كان كه‌ یاسایین بۆ نه‌هێشتنى پێشێلكردنى داتا كه‌سییەكان نه‌گیراونه‌ته‌به‌ر له‌و وڵاته‌ بۆیه‌ كۆمپانیاكه‌ به‌ بڕی 1.15 ملیۆن لیره‌ى توركى  سزا ده‌دات چونكه‌ ئه‌ركه‌كانى بۆ پاراستنى داتاكان جێبه‌جێ نه‌كردووه‌.

پێشتر ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ به‌ بڕی 1.65 ملیۆن لیره‌ هه‌مان كۆمپانیای سزاداوه‌.

پ: ن.ر
بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure