نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانى عێراق هاته‌ده‌نگ

هەواڵ / عێراق :: 05/10/2019‌ :: 216‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داواده‌كات حكومه‌تى عێراق و خۆپیشانده‌ران ده‌ست به‌ دانوستان و گفتوگۆ بكه‌ن، وه‌ك هه‌نگاوى به‌په‌له‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاڵۆزییه‌كان.


ستیڤان دوجاریك، وته‌بێژى فه‌رمى ئه‌نتۆنیۆ گۆتیریش ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌وردى چاودێرى گۆڕانكارییه‌كانى عێراق ده‌كات، داواش ده‌كات حكومه‌ت و خۆپیشانده‌ران گفتوگۆ ده‌ستپێبكه‌ن، وه‌ك هه‌نگاوێكى به‌په‌له‌ به‌ره‌و راگرتنى هه‌ڵكشان و ئاڵۆزییه‌كان".

ده‌شڵێت: "ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر ئازادى راده‌بڕین و گردبوونه‌وه‌ى ئاشتییانه‌، كه‌ مافى بنه‌ڕه‌تى مرۆڤن، ده‌بێت رێزیان لێبگیردرێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure