وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیارێكى ده‌ركرد

هەواڵ / کوردستان :: 04/10/2019‌ :: 28201‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


ئه‌مشه‌و هه‌ینى ٤ى تشرینى یه‌كه‌م، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەمەبەستی بەرز ڕاگرتنی ناوی پرۆفیسۆر  دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ، بڕیاریدا یەکێک له قوتابخانەکانی پارێزگای سلێمانی  بەناوی خوالێخۆشبووەوه بکرێت.


وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم له‌وباره‌یه‌وه‌ راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

بە مەبەستی بەرز ڕاگرتنی ناوی پرۆفیسۆر  دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ-ی کۆچکردوو،   (ئالان حمەسعید سالح) وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، بڕیاری دا که یەکێک له قوتابخانەکانی پارێزگای سلێمانی  بەناوی خوالێخۆشبووەوه بکرێت، له پای رۆڵی گەورەیان له خزمەتی  زمانی کوردی و پەروەرده و زانست دا. بۆ ئەم مەبەستەش بەڕێز  بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی راسپێردرا.

پێنجشه‌ممه‌ 3ى تشرینى یه‌كه‌م، پرۆفیسۆر و كه‌سایه‌تى ناودارى كورد (دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ) لە تەمەنی 85 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

 

ئا: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە