چوار که‌س به‌ گولـله‌ى قه‌ناس کوژران و قوربانیان 2000ى تێپه‌ڕاند

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 45758‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4ى تشرینى یه‌كه‌م، چوار خۆپیشانده‌ر له‌ به‌غداى پایته‌خت به‌گولـله‌ى قه‌ناس كوژران، ئامارى قوربانیانى خۆپیشاندانه‌كانى عێراق-یش دوو هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند.

رووانگه‌ى عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كۆى قوربانیانى خۆپیشاندانه‌كانى چوار رۆژى رابووردووى ئاشكراكرد كه‌ تێیدا هاتووه‌ "تائێستا 50 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌،  زیاتر له‌ 1936 كه‌سیش برینداربوون".

هاوكات ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى رایگه‌یاند: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ گۆڕه‌پانى ته‌یه‌ران و مۆڵى نه‌خیل و شه‌قامى فه‌له‌ستین و رێگه‌ى محه‌مه‌د قاسم له‌ به‌غداى پایته‌خت چوار كه‌س به‌ گولـله‌ى قه‌ناسى نه‌ناسراو كوژراون كه‌ ئه‌ندامى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیشى تێدایه‌".

به‌پێى لێدوانى سه‌رچاوه‌ ته‌ندروستییه‌كانى عێراق، ته‌نها ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا زیاتر له‌ 100 كه‌س برینداربوون و چواركه‌سیش كوژراون.

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure