به‌شێك له‌ نه‌وتی هه‌رێم راگیراوه‌

هەواڵ / ئابوری :: 04/10/2019‌ :: 1378‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن

له‌ سنووری گه‌رمیان ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ كێڵگه‌ی بیره‌ نه‌وتی حه‌سیره‌ راگیراوه‌ و به‌وته‌ی لایه‌نی بەرپرسی ناوچه‌كه‌ش كۆمپانیا سه‌رقاڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و چاككردنه‌وه‌یه‌، بۆیه‌ هه‌نارده‌ی راگرتووه‌.


رامیار عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا له‌ سنووری كفری به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه‌ هه‌نارده‌ی نه‌وت له‌ گێڵگه‌ی حه‌سیره‌ راگیراوه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ 30 بۆ 35 هه‌زار به‌رمیله ‌و له رێگه‌ی 165 تانكه‌ره‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ هه‌ولێر.

وتیشی: "هۆكاری راگرتنی ئه‌و نه‌وته‌ به‌ وته‌ی كۆمپانیای گازپرومی روسی كه‌ سه‌رپه‌رشتی كێڵگه‌كه‌ ده‌كات سه‌رقاڵی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و چاككردنه‌وه‌ی ئامێرو هه‌ندێك كاروباری بیره‌ نه‌وته‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ش پێویستیان به‌ حه‌وت بۆ 10 رۆژ هه‌یه"‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌و پێیه‌ بێت له‌ ماوه‌ی دوو بۆ سێ رۆژی داهاتوو ده‌بێت بیره‌ نه‌وته‌كه‌ به‌ شێوه‌ی ئاسایی خۆی ده‌ست به‌كاركردن و ده‌رهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وت بكاته‌وه.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure