مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌ له‌سه‌ر دۆخی عێراق و خۆپیشاندانه‌كان هاته‌ ده‌نگ

هەواڵ / عێراق :: 04/10/2019‌ :: 574‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدای پایته‌خت و هه‌موو پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی و عێراق بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وامبوو، نوێنه‌ری مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای شیعه‌كان له‌ وتاری ئه‌مڕۆ هه‌ینی 4ی تشرینی یه‌كه‌می 2019دا رای خۆی له‌سه‌ر كۆی رووداوه‌كان و به‌رپرسیارێتی لایه‌نه‌كان و خۆپیشاندانه‌كان ده‌ربڕی.

ئه‌حمه‌د سافی نوێنه‌ری عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ له‌ عێراق، له‌ وتاری ئه‌مڕۆدا رایگه‌یاند: پێشتریش داوامان له‌ حكومه‌ت كرد، چاكسازی بكات، هیچ ئه‌نجامێكی لێنه‌بینرا، بۆیه‌ پێویسته‌ حكومه‌ت هه‌وڵی خۆی بدات، پێش ئه‌وه‌ی كات به‌سه‌ر بچێت، هه‌روه‌ك پێویستە حكومه‌ت له‌ مه‌حسوبییه‌ت دوركه‌وێـته‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌ دۆسیه‌ی دامه‌زراندندا.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، داوا له‌ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ ده‌كه‌ین، چاكسازی راسته‌قینه‌ بكه‌ن، په‌رله‌مانیش به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی، پێویسته‌ قه‌واره‌ و فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی خۆیان بگۆڕن و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ چاكسازی هه‌بێت.

بەوتەی ناوبراو "پێشتریش داوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كیان له‌و ناوه‌ ناسراوانه‌ كردووە، بۆ بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی، چونكە ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ به‌و جۆره‌ بمێنێته‌وه‌ گه‌نده‌ڵیش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت".

نوێنه‌ری سیستانی له‌ وتاری هه‌ینیدا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، دادگای عێراقی به‌ ئه‌ركی خۆی هه‌ڵنه‌ستاوه‌، له‌ بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵی و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌شی ده‌كه‌وێـته‌ ئه‌ستۆ.

داواشی كرد، حكومه‌ت ئه‌و پاره‌یه‌ی دزراوه‌ بهێنێته‌وه‌، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی هه‌یه‌تی له‌ گه‌نجینه‌ی گشتی ده‌وڵه‌تدا.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure