گەنجێكی کوردی خورماتوو ماوەی 5 ساڵە شوێن بزرە

هەواڵ / کوردستان :: 04/10/2019‌ :: 1113‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن


گه‌نجێكی دانیشتووی خورماتوو دوای ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 2014 دا سه‌ردانی شاری كه‌ركوك ده‌كات، ئیتر له‌و كاته‌وه‌ به‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌یه‌وه‌ دیار نه‌ماوه‌ و تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسی نادیاره‌.


باوكی هیوا به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "كوڕه‌كه‌م "هیوا كه‌ریم ڕه‌شید" كه‌ له‌ دایكبووی 1984 لە ڕۆژی 2014/11/24 له‌ ماڵ ده‌رده‌چێت و به‌ئۆتۆمبیله‌كه‌ی كه‌ له‌ جۆری تۆیۆتا پرادۆ بووه،‌ به‌ سه‌ردانێك ده‌چێته‌ كه‌ركوك و ئیتر له‌و كاته‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌مڕۆ بێ سه‌روشوێنه‌ و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه"‌.

وتیشی: "كوڕه‌كه‌ی له‌ خورماتوو كاسبكار بووه‌ و لەگه‌ڵ هیچ كه‌سێك گرفتی نه‌بووه‌ و هیچ كێشه‌ و دوژمنایه‌تی و ناخۆشییه‌كیان لەگه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه"‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ماوەی نزیکەی 5 ساڵە جگه‌ له‌وه‌ی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ هاوكات خۆیان ده‌یان شوێن گه‌ڕاون، به‌ڵام بێ سوود بووه‌ و داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات هه‌ر كه‌سێك زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و كوڕه‌یانه‌وه‌ ده‌زانێت خۆیان یان ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئاگادار بكاته‌وه‌.

هیوا كه‌ریم ره‌شید خێزانێكی كوردی دانیشتووی خورماتوون، حه‌وت برا و سێ خوشكی هه‌یه.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure