جیهان له‌باره‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌وه‌ هاته‌ ده‌نگ

هەواڵ / جیهان :: 04/10/2019‌ :: 20735‌ جار بینراوە
فاتیمه‌ی ته‌مه‌ن 11 ساڵان و ئامۆزا 22 ساڵانه‌كه‌ی

دواڕۆژ

 

پاش ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابوردوودا وێنه‌ی هاوسه‌رگیریی كچێكی مناڵ له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا بڵاو بووه‌وه‌، ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌ تیایدا ئاماژه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك ئاماری ترسناك له‌باره‌ی دیارده‌كه‌وه‌ ده‌دات.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌ 42ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا له‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ بۆ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی نێوان فاتیمه‌ی ته‌مه‌ن 11 ساڵان و ئامۆزا 22 ساڵانه‌كه‌ی ده‌كات كه‌ به‌م دواییه‌ له‌ ئێران ئه‌نجام دراوه‌ و وه‌ك نموونه‌یه‌ك له‌ دیارده‌ی به‌ شوودانی مناڵ كه‌ له‌و وڵاته‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

به‌ شوودانی مناڵ كه‌ به‌ زۆری له‌ وڵاته‌ دواكه‌وتووه‌كاندا هه‌یه‌، هۆكارێكی سه‌ره‌كیی گیان له‌ده‌ستدانی ژنانی ئه‌و ته‌مه‌نه‌یه‌. ئه‌گه‌ری گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و ژنانه‌ی له‌ خوار ته‌مه‌نی 15 ساڵییه‌وه‌ مناڵیان ده‌بێت له‌ كاتی مناڵ بووندا پێنج ئه‌وه‌نده‌ی مردنی ژنانی ته‌مه‌ن 20 ساڵه‌. 

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، له‌ ساڵی 2010وه‌ نزیكه‌ی 142 ملیۆن كچی مناڵ به‌ شوو دراون. له‌و ژماره‌یه‌ش ساڵانه‌ نزیكه‌ی 70 هه‌زاریان به‌هۆی دووگیانی یان مناڵ بوون یان كێشه‌كانی دوای مناڵبوونه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

جگه‌ له‌ مردن، ئه‌م دیارده‌یه‌ هۆكاره‌ بۆ تووشبوون به‌ زۆر ناڕه‌حه‌تیی جه‌سته‌یی وه‌ك كێشه‌كانی دوای دووگیانی و توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌ گواستراوه‌ سێكسییه‌كان.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ زۆربه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كانی له‌م جۆره‌ به‌ زۆر ئه‌نجام ده‌درێن، له‌ رووی ده‌روونیشه‌وه‌ زه‌بری گه‌وره‌ به‌ ده‌روونی مناڵه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure