شاندێکی ئەوروپی سەردانی ئەو دایکانە دەکات لە پێش بارەگای هەدەپە مانیان گرتووە

هەواڵ / جیهان :: 04/10/2019‌ :: 171‌ جار بینراوە

تاگ :: تورکیا

دواڕۆژ

شاندێکی ئەنجومەنی كۆمسیارانی ئەوروپی سەردانی ئەو دایکانە دەکات کە لە پێش بارەگای هەدەپە لەشاری ئامەد مانیان گرتووە و داوای گەڕانەوەی رۆڵەکانیان لە ریزی چەکدارانی پەکەکە دەکەن.

ئەو شاندە وەک لیژنەیەکی پێداچوونەوەی ناوخۆیی و هەرێمایەتی سەر بە ئەنجومەنی ئەوروپا بە سەرۆکایەتی یاکوب وینین و یومی رێنسترۆم و چەند کەسایەتییەکی دیکە سەردانی ئەو دایکە مانگرتوانەیان کردووە و لە بەیاننامەیکدا ئاشکرایانکرد، کە دوای ئەوەی گوێیان لە داواکاریی ئەو دایکانە گرتووە، هەوڵدەدەن کێشەکانیان بگەیەننە ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنیان.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە 3ی ئەیلولی مانگی رابوردوو ئەو دایکانە لە شاری دیاربەکر لە پێش بارەگای هەدەپە مانگرتنی خۆیان راگەیاند و داوای گەڕانەوەی رۆڵەکانیان دەکەن و پێیانوایە کە هەدەپە هەڵیخەڵەتاندوون و براون بۆ ریزەکانی پەکەکە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure