خۆپیشاندانەکان چی لە مووچەی هەرێم دەکات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 46413‌ جار بینراوە

دوارۆژ

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق زانیاری لەسەر بەردەوامی هاتنی مووچە لە بەغداوە ئاشکرادەکات لە ئەگەری فراوانبوونی خۆپیشاندانەکان.

ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکادا رایدەگەیەنێت: من خۆم عادل عەبدولمەهدیم ڕووبەڕوو بینیوە ئەوەی بە ئاشکرا وت کە بەهیچ جۆرێک دەست نابات بۆ بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەمساڵدا.

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئەگەر خۆپیشاندانەکان فراوانتر بوون ئایا حکومەتی عیراق دەتوانێت بەبیانووی جێ بەجێ کردنی خزمەتگوزاری و داواکاری خۆپیشاندەران بودجە بۆ هەرێم نەنێرێت ئەحمەد حاجی رەشید وتی:" لەو بڕوایەدا نیم حکومەتی عیراقی شتی وابکات، چونکە نایەوێت کێشەکە بکات بە دوو کێشە، هەروەها عادل عەبدولمەهدی ئێستا ئەوە بەدەستکەوتی خۆی دەزانێت کەتوانیوێتی کێشەی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ساڵێک چارەسەر بکات بۆیە نایەوێت لەناو پەرلەمان 50-60 پەرلەمانتاری لێ ڕاست ببێتەوە و هەمیشە باسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکەن، من خۆم عادل عەبدولمەهدیم ڕووبەڕوو بینیوە ئەوەی بە ئاشکرا وت کە بەهیچ جۆرێک دەست نابات بۆ بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەمساڵدا، بۆیە ئه‌وەی من دەیبینم بەهیچ جۆرێک ئەم خۆپیشاندانە کاریگەری لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەمساڵدا نابێت بەڵام بۆ 2020 بەدڵنیایی کاریگەری دەبێت".

 

ئا: رێباز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure