لەهەولێر پێنج كەس كوژران

هەواڵ / کوردستان :: 04/10/2019‌ :: 35797‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بڕیار محەمەد 

شەوی ڕابوردوو لەگوندی پیرڕەشی سنووری پارێزگای هەولێر، خێزانێکی پێنج کەسیی بە ڕەگەز سوری کە باوک و دایک و سێ منداڵبوون (دوو کوڕ و کچێک) کوژران.


پەیامنێری دواڕۆژ لەهەولێر رایگەیاند "کاتژمێر 12ی شەوی چوار لەسەر سێی ئۆکتۆبەر، خێزانێکی پێنج کەسیی لە گوندێکی سەر بە پارێزگای هەولێر کوژران و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".

دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکانی هەولێر، تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادوەری کراون و دۆسیە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

هاوکات، تاوەکو ئێستا هێزە ئەمنییەکان هیچ روونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردووەتەوە.

دواڕۆژ پەیوەندیکرد بە بەرپرسانی ئەمنی شاری هەولێر، بەڵام پەیوەندییەکان بەردەست نەبوون.

بڵاوكردنەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure