دوایین هەواڵ لەبارەی خۆپیشاندانەكانی عێراقەوە

هەواڵ / عێراق :: 04/10/2019‌ :: 868‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ


ماوەی چەند رۆژێكە خۆپیشاندان و ناڕەزایی ژمارەیەك شاری گەورەی عێراقی گرتۆتەوە و 1000 بریندار و 30 كوژراوی لێكەوتۆتەوە، سەرۆك وەزیرانیش بەردەوامیی ئەو خۆپیشاندانانە بە كارەسات ناو دەبات.

- عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق: بەردەوامیی خۆپیشاندانەكان وڵات بەرەو نادیار دەبات.

- سەرچاوەیەكی بەرپرس لەوەزارەتی دەرەوەی كوێت هۆشداریی دەداتە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی كە گەر بەنیازی گەشتن بۆ عێراق، دوای بخەن و لەم كاتەدا نەچنە ئەو وڵاتە.
-كۆماری ئیسلامی ئێران دەروازەی مەرزی خوسرەوی لەگەڵ عێراق كردەوە.

-ستیفان دوژاری وتەبێژی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشوازی لەو بڕیارەی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات بە پێكهێنانی ئەنجومەنی لێكۆڵینەوە لە كوژران و بریندار بوونی خۆپیشاندەران.

- حەسەن فەدعەم پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت: "هەلی مانەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كەمبۆتەوە و لەهەموو كات زیاتر وازهێنانی عەبدولمەهدی لە پۆستەكەی نزیكترە".

- ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكەی عێراق بۆ 30 كوژراو و زیاتر لە 1000 بریندار بەرز بۆتەوە، كە ماوەی چەند رۆژێكە چەند شارێكی عێراقی گرتۆتەوە.

-ئەمشەوی رابوردووش خۆپیشاندان بەردەوامیی هەبووە و ناوچەكانی شوعلە و گۆڕەپانی قورتوبە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا گرژیی زۆری بەخۆوە دیوە و گردبوونەوە هەبووە لەنزیك بارەگای وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوە بوون دواتر بەرەو گۆڕەپانی تەحریر.

ئا: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure