دواڕۆژ
ئیدارەی دوناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا باجی گومرگی بەڕێژەی 25% بەسەر شەرابی فەرەنسی و پەنیری ئیتاڵی و ویسكی سكۆتلەندیدا سەپاند.
ئەو لیستە شەرابی ئیتاڵی ناگرێتەوە، بەڵام چاكەت و تیشێرت و قوماشی كشمیر و جلوبەرگی خوری كە لە بریتانیا دروستكراوە، دەگرێتەوە.
باج خستنەسەرەكەی ئەمریكا لەگەڵ زەیتونی فڕەنسی و ئەڵمانی و ئیسپانی و گۆشتی بەرازی دروستكراو لە یەكێتی ئەوروپا و چەند بەرهەمێكی تری گۆشتی بەراز وەك گۆشتی ڕانی ئەو ئاژەڵە و قاوەی ئەڵمانی دەگرێتەوە.
پێداچوونەوە: ئارام غەفور