ساڵی داهاتوو زێڕ ده‌فڕێت

هەواڵ / ئابوری :: 03/10/2019‌ :: 4173‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

ساڵی داهاتوو زێڕ ده‌فڕێت

به‌ رای شاره‌زایانی بواری ئابووری، له‌ ساڵی داهاتوودا نرخی زێڕ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو و به‌ رێژه‌ی 30% به‌رز ده‌بێته‌وه‌. هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زێڕ به‌ به‌راورد به‌ دراوه‌كانی تر جێگیر و بێ مه‌ترسییه‌.
به‌ وته‌ی ده‌یڤد رۆش، سه‌رۆك و ستراتیجدانه‌ر له‌ دامه‌زراوه‌ی (ئیندیپێندنت ستراتیجی)، ساڵی داهاتوودا نرخی یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ كه‌ ئێستا نزیكه‌ی 1500 دۆلاره‌ ده‌گاته‌ 2000 دۆلار.
ناوبراو پێی وایه‌ به‌هۆی لاوازیی و ناجێگریی دراوه‌كانه‌وه‌ خه‌ڵك په‌نا بۆ دراوێكی جێگیرتر و بێ خه‌رجی ده‌به‌ن كه‌ بریتییه‌ له‌ زێڕ.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure