فڕەنسا: لەهێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس چوار کەس کوژران

هەواڵ / جیهان :: 03/10/2019‌ :: 122‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمڕۆ پێنجشەممە لەشاری پاریسی پایتەختی فڕەنسا لەهێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بنکەیەکى پۆلیس چوار پۆلیس کوژران.

میدیای فڕەنسی بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکە تەمەنى 45 ساڵ بووە کەڕیش بووە، زیاتر لە بیست ساڵە وەک کارمەندی کۆمپیوتەر لەو بنکەیەی پۆلیس کاری کردووە و لەکاتی هێرشەکەدا کوژراوە.

تائێستا هۆکاری ئەوە ئاشکرا نەبووە بۆچی ئەو هێرشەى ئەنجامداوە، بەڵام لێکۆڵەران دەڵێن لەوانەیە ناکۆکییەکی کەسیی هەبووبێت.

بەوتەى شایەتحاڵەکان، ئەو کارمەندەى هێرشەکەى ئەنجامداوە، جێگەى متمانەى هاوڕێکانى بووە و لەگەڵ ئەفسەری بەرپرسی بنکەکەدا کێشەی بۆ دروستبووە.

ئا: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە