له‌ رێگه‌ى داهێنانه‌كه‌یه‌وه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ى خۆی زانى

هەواڵ / زانست :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 174‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پزیشکێک داهێنانێكى كرد و له‌ڕێگه‌ى داهێنانه‌كه‌یه‌وه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ى خۆی زانى.
 

دكتۆر جۆن مارتن،  ئامێری  تیشكى سه‌روو ده‌نگی داهێنا كه‌ له‌ گه‌ڵ ئایفۆن كار ده‌كات و سیستمه‌كه‌ بۆ سیستمێكى ورد ده‌گۆڕێت كاتێك داهێنانه‌كه‌ى له‌سه‌ر خۆی تاقیكرده‌وه‌ و له‌ له‌شیدا شێرپه‌نجه‌ى دۆزیه‌وه‌. 

دەڵێت: "ئامێره‌كه‌م له‌سه‌ر ملم دانا و له‌ تیشكه‌كه‌دا بینیم كه‌ شێرپه‌نجه‌ هه‌یه‌، به‌ڵێ كاتێك پشكنینه‌كه‌م بۆ خۆم كرد ئه‌وه‌م بینى خۆم یه‌كه‌م كه‌س بووم ئه‌م ئامێره‌ به‌كاربهێنم". 

به‌پێی رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى: سێ به‌شی دانیشتوانى جیهان توانای ئه‌وه‌یان نییه‌ ئه‌م ئامێره‌  به‌ده‌ست بهێنن، نرخی ئه‌و ئامێره‌ 2000 دۆلاره‌  20 ئه‌وه‌نده‌ى ئامێره‌كانى تر هه‌رزانتره‌،  له‌داهاتوودا  ته‌كنیكێكى نوێ بۆ ئه‌و ئامێره‌ زیاد ده‌كرێت كه‌ ده‌بێته‌ پێشكه‌وتنێكى به‌رچاو له‌ بواری چاودێری پزیشكیدا.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure