توانا سه‌یر و بێ هاوتاكانى مێشك

هەواڵ / زانست :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 164‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

مێشكى مرۆڤ زۆر ئاڵۆزه‌ و تێگه‌یشتن لێى زانستێكى سه‌ربه‌خۆیه‌ و هه‌تا كه‌ره‌سته‌ى پێشكه‌وتووترى زانستیمان له‌به‌رده‌ستدا بێت زیاتر له‌و راستییه‌ تێده‌گه‌ین كه‌ تواناكانى مێشك زۆر زۆرتره‌ له‌وه‌ى پێشتر وێنامان كردبوو.


یه‌كه‌م: تێگه‌یشتن له‌ بواره‌ موگناتیسییه‌كه‌ى زه‌وى
تێگه‌یشتن له‌م بواره‌ موگناتیسییه‌ و هه‌ستپێكردنى به‌شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاو له‌نێوان ئاژه‌ڵاندا توێژینه‌وه‌ى له‌سه‌ر كراوه‌. هه‌ر له‌ باڵنده‌وه‌ بیگره‌ تا شیرده‌ره‌ ده‌ریاییه‌كان و مێرووه‌ جۆراوجۆره‌كان و زۆر بوونه‌وه‌ری دیكه‌ ئه‌م توانایه‌یان هه‌یه‌ و سوودى لێ ده‌بینن بۆ جووڵه‌ و رۆیشتن و كۆچه‌كانیان.

به‌ڵام هه‌میشه‌ زاناكان له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون كه‌ مرۆڤ ئه‌م توانایه‌ى نییه‌ ئه‌گینا به‌ درێژایى ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌ هه‌وڵى نه‌ده‌دا كه‌ره‌سته‌ى وا دابهێنێت كه‌ ئاڕاسته‌كانى بۆ دیاری بكه‌ن. 

ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ش له‌ ئارادایه‌ كه‌ ره‌نگه‌ ئه‌م تواناى هه‌ستپێكردنه‌ له‌ مرۆڤدا هه‌بێت به‌ڵام به‌ لاوازیى.

دووه‌م: مێشك سه‌عاتێكى جه‌ڕه‌سداریى سروشتییه‌
زۆر كه‌س دڵنیان له‌ خۆیان هه‌ركاتێك بیانه‌وێت بێدار ده‌بنه‌وه‌. له‌م رووه‌وه‌ جه‌سته‌ زۆر كاریگه‌ره‌ له‌ بێداركردنه‌وه‌ى مرۆڤدا پێش كاتى دیاریكراو. هۆكاره‌كه‌ش هۆڕمۆنه‌كانى سترێسن كه‌ له‌ قۆناغى بێداریدا ده‌رده‌درێن.

سێیه‌م: له‌كاتى خه‌وتندا گوێ بگره‌ و فێر ببه‌
هه‌موومان له‌و باوه‌ڕه‌داین كه‌ خه‌وتن به‌شێوه‌یه‌ك به‌شێكى مێشك ده‌كوژێنێته‌وه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له‌كاتى خه‌وتندا مێشك تواناكانى كه‌م ببێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت هه‌تا له‌ قۆناغى جوڵه‌ى خێراى چاودا بین.

ئه‌زمونه‌ زانستییه‌كان ده‌ریانخستووه‌ كه‌ مێشكى مرۆڤ له‌كاتى خه‌وتنیشدا ده‌توانێت زانیارى تازه‌ وه‌ربگرێت یان ره‌تى بكاته‌وه‌.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure