هەزاران پەنابەر لە تورکیا دەستگیر کراون

هەواڵ / کوردستان :: 03/10/2019‌ :: 240‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

بەپێی ئامارەکان: لەماوەی نۆ مانگدا لە وڵاتی تورکیا زیاتر لە 36 ھەزار پەنابەر لەو وڵاتە دەستگیر کراون.


دەشتی جەمال، سکرتێری رێکخراوی فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەران بەدواڕۆژی راگەیاند: "لەبەرواری 1-10-2019 لەناوچەی دیدمی سەر بە ئایدن 88 پەنابەر دەستگیرکران، لەبەرواری 2-1-2019 لەناوچەی ئۆرلای سەر بە ئەزمیر 34 پەنابەر و دوو قاچاخچی دەستگیرکران 2 پەنابەریان فەلەستینی بوون 32 پەنابەریشیان سووری بوون، لەبەرواری 2-10-2019ش لەناوچەی ئایڤاچەکی سەر بەچانکاڵێ 24 پەنابەر دەستگیرکران کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون بەنیاز بوون بپەڕنەوە بۆ دورگەی لیسبوسی یۆنان".

وتیشی: "هەروەها پۆلیسی پاسەوانی دەریایی تورکیا سەر بە وەزارەتی بەرگری بەپێی ئەو ئامارەی لایانە و وێنەیەکی بەر دەست ئێمە کەوتووە، لە بەرواری مانگی یەکی ساڵی 2019 تا بەرواری 27-9-2019 (36.600) پەنابەریان لەکەنارە ئاوییەکانی تورکیا دەستگیرکردووە و 29 پەنابەریش لەناو دەریای ئیجە خنکاون و گیانیان لەدەستداوە هەروەها 51 قاچاخچیش دەستگیر کراون".

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure