له‌باره‌ى دامه‌زراندن و خه‌رجكردنى جیاوازى مووچه‌ى مامۆستایان روونکردنەوە ده‌درێت

هەواڵ / کوردستان :: 03/10/2019‌ :: 409‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر نووسراوێكى به‌په‌له‌ ده‌دات كه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاكان له‌باره‌ى دامه‌زراندن و خه‌رجكردنى جیاوازى مووچه‌ى مامۆستایان نێردراوه‌.


وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم به‌ نووسراوێكى به‌په‌له‌ و به‌ ژماره‌ (17480) له‌ 1ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019،  بۆ سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌ گشتییه‌كانى پارێزگاكان نێردراوه‌، تیایدا داواده‌كات زانیارى وردیان له‌سه‌ر ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌ بۆ بنێرن كه‌ جیاوازى مووچه‌ى ساڵانى (2016 تاوه‌كو 2020) ده‌یانگرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنى پله‌ى دامه‌زراندن.

له‌باره‌ى ئه‌و نووسراوه‌ به‌په‌له‌یەى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌، مه‌ریوان به‌گۆك به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: مه‌به‌ست له‌و نووسراوه‌ بۆ خه‌رجكردنى جیاوازى مووچه‌ و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ نییه‌، وه‌كو ئه‌وه‌ى به‌شێك له‌ میدیاكان بڵاویانكردووەته‌وه‌، به‌ڵكو بۆ زانینى ئامارێكى ورده‌ له‌باره‌ى ئه‌وانه‌ى جیاوازى مووچه‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ بۆ دامه‌زراندنه‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئامارێكى دروستیان له‌باره‌ى پله‌ى وه‌زیفى هه‌بێت.

به‌پێى ئامارێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌، بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى میلاك وه‌زاره‌ته‌كه‌ پێویستى به‌ دامه‌زراندنى زیاتر له‌ پێنج هه‌زار مامۆستاى پسپۆڕ هه‌یه‌.

نووسراوه‌ به‌په‌له‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌:

پ: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure