کەشناسی لەبارەی دابەزینی پله‌كانی گه‌رما روونکردنەوە دەدات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1980‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
 
كه‌شناسی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ سبه‌ینێ 4ی تشرینی یەکەمەوه‌ پله‌كانی گه‌رما به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو روو له‌ دابه‌زین ده‌كه‌ن و تاوه‌كو ئێستاش كاتی بارانبارینی ته‌واو دیار نییه‌. 


بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسی به‌شی پێشبینی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: له‌ سبه‌ینێوه‌ پلەکانى گەرما 3 تا 5 پلە روو له‌ دابه‌زین ده‌كه‌ن. 

وتیشی: "دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌كاته‌كانی شه‌وانیشدا كه‌شوهه‌وای هه‌رێم ته‌واو فێنك ده‌بێت". 

روونیشیكرده‌وه‌: دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما كاریگه‌ری له‌سه‌ر بارانبارین نابێت، چونكه‌ به‌پێی زانسته‌كانی كه‌شوهه‌وا تائێستا دیار نییه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ی باران ده‌بارێت.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure