بازاڕچەیەک لە نێوان کرماشان و هەڵەبجە دەکرێتەوە

هەواڵ / ئابوری :: 03/10/2019‌ :: 251‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید 

پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەکات: لەگەڵ پارێزگاری کرماشان رێککەوتوین کە بازاڕچەی مەرزی سنووری سازان لەنێوان پارێزگای هەڵەبجە و کرماشان بکەینەوە و رێکارێکی تایبەتیش بۆ دەستپێکردنی هاتوچۆی گەشتیاران لەمەرزی شوشمێ و پشتە بگرینە بەر. 

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بە دواڕۆژی راگەیاند: دوای ئەوەی دوێنێ پارێزگاری کرماشان هاتە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە بە مەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی نێوانمان بەدواداچوونمان بۆ جێبەجێكردنی رێککەوتنی 16 خاڵی هەردوو پارێزگا كرد.

ئاماژەی بەوەشکرد: رێککەوتوین کە لەگەڵ كردنەوەی خاڵە سنوورییەكانی شوشمێ كردنەوەی بازاڕچەی سازان بخەینە بواری جێبەجێکردنەوە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە وەك بازاڕچەیەكی بازرگانی.

پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: هەردوولامان ئامادەین خاڵە سنوورییەكانی شوشمێ و پشتە  بە رووی گەشتیاران و هاووڵاتیاندا بكەینەوە تا ئەو كاتەی رەزامەندی رەسمی حكومەتی عێراق و هەرێم دەردەچێت.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure