خەڵاتی شکۆمەندی چوارهەمین ڤیستیڤاڵی فیلمی سلێمانی به‌خشرایه‌ فاروق مه‌لا مسته‌فا

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 104‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

له‌ ده‌ستپێكی كردنه‌وه‌ی چوارهەمین خولی ڤیستیڤاڵی فیلمی سینەمایی نێودەوڵەتی سلێمانی، خەڵاتی شکۆمەندی به‌خشرایه‌ فاروق مه‌لا مسته‌فا سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ.


سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی #ئاسیاسێڵ، بەڕێز فاروق مستەفا ڕەسوڵ خەڵاتی شکۆمەندی چوارهەمین خولی ڤیستیڤاڵی فیلمی سینەمایی نێودەوڵەتی سلێمانی پێ بەخشرا، کە یەكێكە لە گەورەترین ڤیستیڤاڵە سینەماییەكانی عێراق.

ئەم ڕێزلێنانەی ڤیستیڤاڵەکە لە پاداشتی ئەو ڕۆڵە کاریگەرەیە کە بەڕێزیان دەیگێڕێت لە سپۆنسەرکردنی چەندین پرۆژە و کاروچالاکی هونەری و هەوڵە زۆر و بەردەوامەکانی بۆ پشتگیریکردنی بوارە جیاوازەکانی هونەر لە پێناو بەرەوپێشبردنی واقیعی ڕۆشنبیریی و هونەریی لە وڵاتدا.

هەروەها لە ڕێوڕەسمی دەستپێکی ڤیستیڤاڵەکەدا، بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ وتەیەكی پێشكەش كرد وتیایدا تیشكی خستەر سەر ڕۆڵی گرنگ و کاریگەری سینەما لە پێشكەوتنی گەلاندا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure