خالید شوانى: ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ده‌كرێت نایاساییە

هەواڵ / کوردستان :: 03/10/2019‌ :: 114‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز

خالید شوانى به‌رپرسى دۆسیه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى دانووستانه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا، رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ى له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئه‌نجامده‌درێت دووره‌ له‌هه‌موو پێوه‌ره‌ یاسایى و ده‌ستورییه‌كان و ده‌بێت ره‌وشه‌كه‌ ئاسایى بكرێته‌وه‌.


(ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3ى تشرینى یه‌كه‌مى 2019) خالید شوانى به‌رپرسى دۆسیه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى دانووستانه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا، له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: دۆخى ئیستاى كه‌ركوك ناسه‌قامگیره‌ و ماوه‌ى دوو ساڵه‌ پڕۆسه‌ى به‌عه‌ره‌بكردن له‌و شاره‌ ده‌ستیپێكردووه‌تەوە".

وتیشى: "له‌ئیستادا هه‌وڵه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌و شاره‌ له‌ئارادان، به‌ڵام پێویستى به‌ هه‌ماهه‌نگى نێوان حكومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه‌ تاكو له‌ پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى سه‌رژمێرى عیراق، ڕه‌وشه‌كه‌ سه‌قامگیر بكرێته‌وه‌".

ئەوەشی وت: "به‌شداریكردنى لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان به‌شێوه‌ى یه‌ك لیستیى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى پارێزگاكان دڵخۆشكه‌ر ده‌بن بۆ خه‌ڵكى شاره‌كه‌ و ئاساییبوونه‌وه‌ى دۆخى سیاسى".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: به‌رنامه‌ هه‌یه‌ له‌ داهاتوویه‌كى نزیكدا به‌ هه‌ماهه‌نگى به‌رپرسانى ئه‌مریكا له‌ عیراق، تاوتوێى دۆخى كه‌ركوك له‌ رووى ئیدارى و ئه‌منى و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى روویانداوه‌ ئه‌نجامبدرێن.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە