جۆنسۆن: کۆتایى ئەم مانگە لە یەکێتى ئەوروپا دەچینە دەرەوە

هەواڵ / جیهان :: 02/10/2019‌ :: 203‌ جار بینراوە
بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانى بریتانیا

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

سەرۆک وەزیرانى بریتانیا هەڕەشەی چوونە دەرەوە لە یەکێتى ئەوروپا "بەبێ رێککەوتن" دەکات و دەشڵێت: وڵاتەکەى بۆ ئەو هەنگاوە ئامادەیە.


بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانى بریتانیا رایگەیاند: چوونە دەرەوە لە یەکێتى ئەوروپا "بەبێ رێککەوتن" دەبێتە تاکە بژاردەى ئەو پلانەى کە دەیەوێت پێشکەشى برۆکسلى بکات.

ئەو لێدوانەى جۆنسۆن لەمیانەى ئەو وتەیەیدا بوو کە ئەمڕۆ لە بەردەم کۆنگرەى پارتى پارێزگاران لە مانجستەر،ى باکورى رۆژئاواى ئینگلتەرا پێشکەشیکرد.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانى بریتانیا پێشنیارى رێککەوتنێک بۆ چوونە دەرەوە لە یەکێتى ئەوروپا پێشکەش بکات و پێشنیارەکەشى بە "سازش" لەلایەن وڵاتەکەیەوە ناوبرد و داواشى لە یەکێتى ئەوروپا کرد لاى خۆیەوە ئاسانکارى بکات.

دوپاتیشیکردەوە: بریتانیا لە وادەى دیاریکراو لە 31ى تشرینى دووەم لە یەکێتیەکە دەردەچێت "بەبێ لەبەرچاوگرتنى ئەوەى روودەدات".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure