پۆلیتیكۆ: هه‌ڕه‌شه‌ى نوێی ئابوریی ترامپ له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه‌یه‌

هەواڵ / ئابوری :: 02/10/2019‌ :: 303‌ جار بینراوە

تاگ :: ئابوری

دواڕۆژ

گۆڤاری پۆلیتیكۆ-ی ئه‌مریكى، وتارێكى (بن وایت)ى گه‌وره‌ترین په‌یامنێره‌ ئابورییه‌كانى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ په‌خته‌كه‌یه‌تى: (بازرگان و ئابوریناسه‌كانى ئه‌مریكا له‌ لێواری ركابه‌ری و ململانێدان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشانه‌ى كه‌ عه‌ره‌بستانى سعودیه‌یان كرده‌ ئامانج و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بازاڕی نه‌وت هه‌بووه‌ له‌ جیهاندا).


ئابوریی ئه‌مریكا كه‌ به‌ڕاستى خه‌ریكه‌ له‌ مه‌ترسییه‌كانى راوه‌ستان و مه‌ندبوون نزیكده‌بێته‌وه‌ و له‌وانه‌یه‌وه‌ به‌هۆی شه‌ڕێكى بازرگانییه‌وه‌ رووبدات، ئێستا مه‌ترسییه‌كى تر باڵی به‌سه‌رداكێشاوه‌ كه‌ شه‌ڕی چاوه‌ڕوانكراوى ئێران-ه‌.

كردنه‌وه‌ى به‌ره‌یه‌كى ترى شه‌ڕ له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له‌وانه‌یه‌ ببێته‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی غاز له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا و گورزێك له‌ به‌كارهێنه‌ره‌ ئه‌مریكیه‌كان بدات كه‌ پارێزگاریكردنیان له‌ گه‌شه‌ى ئابوری گرتووه‌ته‌ئه‌ستۆ. كۆمپانیان خه‌رجیه‌كانیان كه‌مكردووه‌ته‌وه‌ و گۆڕانكارییه‌كانى نرخی نه‌وت خه‌ریكه‌ ئه‌و مه‌ندى و راوه‌ستانه‌ دروست ده‌كات. له‌ نیوه‌ى سه‌ده‌ى پێشوو و هه‌تا ئێستایش تێچووى كه‌میى سووته‌مه‌نییه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ داهاته‌كانى ئابوریی ئه‌مریكا.

هێرشه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى سه‌ر دامه‌زراوه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌وت له‌ سعودیه‌ و جریوه‌كانى دۆناڵد ترامپ كه‌ شه‌ڕانگێزین و تێیاندا ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات، بوونه‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌های نه‌وت. هێرشه‌كانى یه‌كه‌مجاری فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كان بووه‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌ى 20% و ئه‌مه‌یش یه‌كه‌مین قازانجه‌ له‌دوای شه‌ڕی یه‌كه‌مى كه‌نداو له‌ ساڵى 1991ه‌وه‌، تۆمار بكرێت. به‌ڵام ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ ورده‌ ورده‌ هاته‌خواره‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ى راپۆرته‌كانى سعودیه‌ باسیان له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ئێستادا ده‌توانێت قه‌ره‌بووی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ له‌ یه‌ده‌گ-دا دابه‌زیوه‌ و ترامپ-یش وتى ده‌توانین كه‌ڵك له‌ نه‌وتى یه‌ده‌گی ئه‌مریكا وه‌ربگرین ئه‌گه‌ر پێویستى كرد.

كۆمێنت و جیریوه‌ى ترامپ له‌ تویته‌ر كه‌ ئێران به‌ ئه‌نجامده‌ری ئه‌و هێرشانه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌  حوسیه‌كانى یه‌مه‌ن به‌رپرسیارێتییان لێ راگه‌یاند، بازاڕه‌كانى له‌ لێوارى مه‌رگدا هێشته‌وه‌ و گرێبه‌سته‌كانى خامى برێنت-یش پێوه‌ری نرخی سێ به‌شی به‌رهه‌می نه‌وتى جیهانى به‌ به‌رزیی 10% و له‌ 66 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك  هێشته‌وه‌.

نرخی به‌رزی نه‌وت له‌وانه‌یه‌ بزمارێك بێت و له‌ تابووتى گه‌شه‌ى ئه‌مریكى بدرێت. ئه‌گه‌ر نرخی غاز به‌رزبێته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌رزیش بووته‌وه‌، له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌ ده‌بینین به‌كارهێنه‌ری ئه‌مریكى كه‌ پشتوانیى له‌و فراوانییه‌ به‌ گوڕوتینه‌وه‌ ده‌كرد و وه‌ك هێزێك بووه‌ بۆ سه‌قامگیریی ئابوریی، به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى خه‌رجیه‌كه‌ى كه‌مده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ چه‌ند پاره‌ بۆ مه‌زه‌خه‌كانى غاز خه‌رجبكرێت هێنده‌ خه‌رجی سه‌نته‌ره‌كانی بازاڕكردن كه‌مده‌بێته‌وه‌.

چاودێران پێیانوایه‌ ئابوریی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا، كه‌ به‌پله‌یه‌كى كه‌متر پشت به‌ بازاڕه‌ ده‌ره‌كییه‌كان ده‌به‌ستن بۆ به‌ده‌ستهێنانى نه‌وت به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و شۆك-انه‌ى له‌ حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابوردوو روویاندا، ده‌بێت بتوانێت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كاریگه‌رییه‌ به‌هێز و خێرایانه‌ى دابه‌زینى به‌رهه‌مى نه‌وتى سعودیه‌ بكات.

ترس و دوودڵى له‌ناو چاودێره‌ ئابورییه‌كان و شرۆڤه‌كارانى بازاڕدا لێره‌وه‌ قووڵ ده‌بێته‌وه‌ و ده‌ڵێن شه‌ڕی ئێران له‌وانه‌یه‌ مه‌ترسیی له‌سه‌ر بازاڕی وزه‌ دروست بكات و نرخی سووته‌مه‌نى له‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا به‌رز بكاته‌وه‌ و دواتریش ئاستى هه‌ڵاوسان زیاد بكات كه‌ له‌ئێستادا خه‌ریكه‌ به‌ڕاستى ده‌ستپێده‌كات، ئه‌مه‌یش پڕۆژه‌ى بڕیاردانى ئه‌نجومه‌نى یه‌ده‌گى فیدراڵی قورس و ئاڵۆزتر ده‌كات كه‌ نرخی سووده‌كان بۆ قه‌ره‌بووی شه‌ڕه‌ بازرگانییه‌كانى ترامپ بێت و هێماكانى ئابوری خاو ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخی سووده‌كان قورس ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌ڵاوسان له‌ زیادبوونى به‌رده‌وام بێت.

ریچارد بیرنشتاین-ی دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ریچارد بیرنشتاین ئه‌دڤایزر بۆ وه‌به‌رهێنان، ده‌ڵێت"به‌ بڕوای من زنجیره‌ى حه‌فتاكان دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌، پرسی نه‌وتى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست  و مانگرتنى كرێكارانى كه‌رتى ئۆتۆمبیلسازیى جه‌نڕاڵ مۆتۆرز و فشاره‌كانى كرێ و به‌رزبوونه‌وه‌ى هێمای نرخی به‌كارهێنه‌ری سه‌ره‌كى و بارودۆخی خاوكردنه‌وه‌ كه‌ رووبه‌ڕووی یه‌ده‌گى فیدراڵی ده‌بێته‌وه‌، ئاماژه‌گه‌لى خراپن".

شه‌ڕێكى نوێ له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ كاریگه‌ریی شه‌ڕی بازرگانیى ترامپ له‌گه‌ڵ چین كه‌ پاشه‌ڕۆژى دیار نییه‌ بۆ به‌دیلی رێككه‌وتننامه‌یه‌كى بازرگانیى ئازاد بۆ ئه‌مریكای باكوور، ئه‌مه‌یش ده‌بێته‌ زیاتر مه‌ندبوونى ئابوریی ئه‌مریكا  كه‌ له‌ چاره‌كى دووه‌مى ئه‌م ساڵدا به‌ڕێژه‌ى 2% گه‌شه‌ى كردووه‌ و له‌وانه‌یه‌ له‌م ساڵدا له‌ 1% نزیك ببێته‌وه‌ به‌پێی پێشبینی ئابوریناسان.

دان بیرگر سه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری په‌یوه‌ندیى نیشتمانى فیدراڵى ڤانى مای ده‌ڵێت"له‌به‌رده‌م شۆكی یه‌كه‌مى دابه‌زینى یه‌ده‌گى نه‌وتدا، بۆ ماوه‌یه‌كى كه‌م تواناكانى به‌رهه‌مهێنانى ئه‌مریكا ده‌توانێت به‌ خێرایه‌كى زۆر وه‌ریبگرێت، چونكه‌ وه‌به‌رهێنه‌ران ئه‌و هێرشه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخه‌كان ده‌قۆزنه‌وه‌.

به‌كارهێنه‌ران ئاسه‌واره‌كه‌ى یه‌كسه‌ر ده‌بینن و پێشبینى ده‌كرێت نرخه‌كان وه‌ك خۆیان به‌ به‌رزیی بمێننه‌وه‌، ئه‌وه‌یش (با)ی پێچه‌وانه‌ ده‌خوڵقێنێت بۆ ئابوری و مێژوویه‌كمان بیردێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ پڕ نرخی غاز به‌رزده‌بووه‌ و دواتریش به‌ شێوه‌یه‌كى خاو داده‌به‌زیه‌وه‌.

ترامپ هه‌ڕه‌شه‌كانى به‌ره‌و رووی دوژمنانى ئه‌مریكا كرده‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر خێرا  رێڕه‌وى خۆی گۆڕی و به‌ڵێنیدا ئه‌مریكا له‌و شه‌ڕانه‌ بباته‌ده‌ره‌وه‌ كه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵچوونانه‌ له‌گه‌ڵ ئێران-دا بڕه‌وێنه‌وه‌ ئه‌وا هێرشه‌كانى سه‌ر سعودیه‌ و كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى به‌ شێوه‌یه‌كى گه‌وره‌ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا نابێت.

جریج ڤالێیر كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ ستراتیژییه‌كانى جیهان له‌ كۆمپانیای ئه‌ی جی ئێف بۆ وه‌به‌رهێنان، ده‌ڵێت"ئه‌مریكا ده‌توانێت ماوه‌یه‌كى زۆر خۆی له‌به‌رده‌م كه‌میى وزه‌ى جیهاندا بگرێت بێئه‌وه‌ى كاریگه‌ریی گه‌وره‌ى هه‌بێت بۆ سه‌ر ئابورییه‌كه‌ى و له‌وانه‌یه‌ زیانمه‌ندى یه‌كه‌م (چین) بێت كه‌ پشت به‌ داهاتى نه‌وت ده‌به‌ستێت.

كاردانه‌وه‌ى وۆڵ ستریت، شه‌قامی ژێره‌وه‌ى مانهاتن كه‌ ماڵی سه‌ره‌كیى بۆرسه‌ى نیویۆرك-ه‌ و باره‌گای مێژوزیى گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانى پاره‌ و بانكه‌كانى وه‌به‌رهێنان-ه‌، تائێستا بێده‌نگه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌، هه‌رچه‌نده‌ هێمای داوجۆنز، كه‌ هێمای پیشه‌سازیی گه‌وره‌ترین 30 كۆمپانیای ئه‌مریكایه‌ له‌ بۆرسه‌ى نیویۆرك، بۆ كه‌متر له‌ 1% دابه‌زیوه‌ و شاره‌زایانى بواری وه‌به‌رهێنان ده‌ڵێن  كاردانه‌وه‌كه‌ سنووردار ده‌بێت ئه‌گه‌ر  ئه‌و قه‌یرانه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵ ده‌رنه‌چێت.

ئه‌وه‌ى جێی دڵه‌ڕاوكێیه‌ ئه‌و ناكۆكى و هه‌ڕه‌شانه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر په‌ره‌بسێنن بۆ ناكۆكى و شه‌ڕی فراوانى سه‌ربازیى ئه‌وه‌ به‌ڕاستى مه‌ترسییه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌وه‌ دووره‌ و وڵاتانى تر ده‌توانن به‌رهه‌مهێنانى خۆیان زیادبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى قه‌ره‌بووی ئه‌و كه‌میه‌ی سعودیه‌ بكه‌نه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك تا جارێكى تر سعودیه‌ ده‌توانێت ده‌ستپێبكاته‌وه‌ و به‌رهێنانه‌كه‌ى وه‌ك پێشوو لێبكاته‌وه‌. 

پ: ل. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە