لیره‌ى توركی خراپترین دابه‌زین تۆمارده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 02/10/2019‌ :: 470‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 

به‌های لیره‌ى توركی بۆ 1.25% دابه‌زی ئه‌مه‌یش خراپترین دابه‌زینه‌ له‌ ماوه‌ى ئه‌م مانگه‌دا. 


ئه‌م دابه‌زینه‌ دوای لێدوانێكى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌ دێت كه‌ تێیدا باسی له‌وه‌ كردبوو: "توركیا تاكلایه‌نه‌ كار بۆ دروستكردنى ناوچه‌ى ئارام له‌ باكووری خۆرهه‌ڵاتى سوریا ده‌كات".

شارەزایەکى بوارەکە دەڵێت: لێدوانانه‌كانى پێشووتری ئه‌ردۆغان باسیان له‌وه‌ ده‌كرد كه‌ ئه‌م پرسه‌ راده‌ستى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كات و ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا شكستیهێنا ئینجا خۆیان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، به‌ڵام په‌یامى ئه‌مڕۆى پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌كانى پێشوویه‌تى و ده‌ڵێت هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ واشنتۆن له‌م باره‌یه‌وه‌ نییه‌.

پ: ل. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure