کۆى ژمارەى قوربانیانى خۆپیشاندانەکانى بەغدا ئاشکراکرا

هەواڵ / عێراق :: 02/10/2019‌ :: 233‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

ئامارێکى رەسمى کۆمسیۆنى مافەکانى مرۆڤى عێراق کۆى قوربانیانى خۆپیشاندانەکانى دوێنێ و تا نیوەڕۆى ئەمڕۆ ئاشکرادەکات.


کۆمسیۆنەکە (ئەمڕۆ چوارشەممە 2ى تشرینى یەکەمى 2019) ئاشکرایکرد: کۆى قوربانیانى خۆپیشاندانەکان تائێستا گەیشتووەتە دوو حاڵەتى گیان لەدەستدان و 246 بریندار کە لەنێویاندا 29 بریندایان هێشتا لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.

دوێنێ خۆپیشاندان له‌ شاره‌كانی به‌غدا و زیقار و سه‌ڵاحه‌دین و چه‌ند پارێزگایه‌كی ده‌ستیپێكرد و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ن و باشکردنى خزمەتگوزارییەکان دەکەن.

ئه‌مڕۆش جارێكی تر خۆپیشاندان له‌ شاری سه‌در له‌ باكووری به‌غدا ده‌ستیپێكرده‌وه‌ و به‌ سووتاندنی تایه‌ رێگاكانیان داخست و له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیشه‌وه‌ غازی فرمێسكڕێژ و ته‌قه‌یان به‌سه‌ردا ده‌كرێت.

بەرەبەیانى ئەمڕۆش نوسینگەى رۆژنامەوانى عادل عەبدولمەهدى، سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند: لە سەرەتاى دروستبوونى بارودۆخەکەدا هەوڵمانداوە چارەسەرى بنەبڕ بۆ کێشە کەڵەکەبووەکان بدۆزینەوە، ئەنجامى باشیشمان هەستپێکردووە.

ئاماژەى بەوەشکرد: خەمبار و دڵبەخوێنین لە بوونە قوربانى خەڵک لە خۆپیشاندەران و  هێزە ئەمنییەکان و تێکدانى سامان و موڵکى گشتى و تاڵانکردنیان، بۆیە بەپەلە دەستمان کردووە بە لێکۆڵینەوەى پیشەیى بۆ ئەوەى لەسەر هۆکارە سەرەکییەکانى رووداوەکان بوەستین.

ئا: شیروان شەریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure