چەند وێنەیەکى خۆپیشاندانەکانى بەغدا دەنگدانەوەى لێدەکەوێتەوە

هەواڵ / عێراق :: 02/10/2019‌ :: 468‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

چەند وێنەیەک لایەنێکى ترى دوور لە توندوتیژى نێوان هێزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەرانى بەغدا و شارەکانى تر نیشاندەدات، کاتێک خۆپیشاندەرانى بریندار لەلایەن کارمەندانى ئەمنییەوە چارەسەردەکرێن.


خۆپیشاندانەکان چەند رۆژێکە لە بەغدا و چەند شارێکى ترى عێراق بۆ ناڕەزایى بەرامبەر نەبوونى خزمەتگوزارییەکان دەستیپێکردووە و بەهۆیەوە لە چەند ناوچەیەک رووبەڕووبونەوە روویدا و چەندین کەسیش بوونە قوربانى.

خۆپیشاندانەکان لە بەغدا (ئەمڕۆ چوارشەممە 2ى تشرینى یەکەمى 2019) لە گۆڕەپانەکانى تەیەران و تەحریر درێژەیان هەیە و ناوبەناو هێزە ئەمنیەکان بۆمبى پلاستیکى و ئاو بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران بەکاردەهێنن.

بە پێچەوانەى ئەو توندوتیژیانەى لە چەند رۆژى رابردوودا روویاندا، ئەمڕۆ چەند وێنەیەک بڵاوکرانەوە کە تیایدا خۆپیشاندەران لەلایەن کارمەندانى هێزە ئەمنییەکانەوە چارەسەردەکرێن.


ئا: شیروان شەریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure