لەسەر پۆسته‌كه‌ی عەبدولڕەحمان مستەفا روونكردنه‌وه‌ دەدرێت

هەواڵ / کوردستان :: 02/10/2019‌ :: 705‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری

بەرپرسێکی یەکێتی رایده‌گه‌یه‌نێت: عەبدولڕەحمان مستەفا تەنها سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی کوردستانی دەبێت و سەرۆکی لیستەکانیش لەنێوان یەکێتی و پارتیدا دابەشدەکرێن.


جەنگی عیزەدین بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی بەدواڕۆژی راگەیاند: عەبدولڕەحمان مستەفا هەڵبژێردراوە وەکو سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی کوردستانی کە قەوارەی هاوبەشی حیزبە کوردستانییەکانە لەپارێزگاکانی کەرکوک، نەینەوا و دیالە.

وتیشی: "عەبدولڕەحمان مستەفا نە کاندیدی هاوپەیمانی کوردستانی دەبێت و نە سەرۆکی لیستەکە دەبێت، بەڵکی سەرۆکی لیسته‌كان جیاواز دەبێت، بەشێوەیەک لەکەرکوک پشکی یەکێتییە و لە نەینەوایش پشکی پارتی دەبێت".

دوێنێ سێشەممە 1ی تشرینی یەکەم لەمیانی کۆبوونەوەی حیزبە کوردستانییەکان لەبارەگای بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی، عەبدولڕەحمان مستەفا هەڵبژێردرا وەکو سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستانی کە لە 15 حیزب و لایەنی کوردستانی پێکهاتووە.

پێداچوونه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure