بەچەند هەنگاوێكی ئاسان دەتوانرێت چارەسەری نەخۆشیی شەكرە بكرێت

هەواڵ / زانست :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 234‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


رۆژنامەی تەلەگرافی بریتانی بڵاویكردووەتەوە"توێژینەوەیەكی نوێ دەریدەخات كە دابەزاندنی كێش دوای دەستنیشانكردنی تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە لە جۆری دووەم، دەبێتە هۆی چاكبوونەوە".


توێژینەوەكە لە زانكۆی كامبریدج ئەنجامدراوە  و دەریدەخات "ئەو نەخۆشانەی 10% یاخود زیاتر لە كێشی خۆیان لەماوەی پێنج ساڵی یەكەمی تووشبوونیان بە نەخۆشیی شەكرە دابەزاندوە  هەلێكی گەورەیان بۆخۆیان دەستەبەركردووە بۆ چاكبوونەوە".

 قەڵەوی گەورەترین و مەترسیدارترین  هۆكاری بەرەو پێشچوونی نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووە كە تووشی 400 ملیۆن  كەس دەبێت لە جیهاندا. 
تووشبوانی ئەو نەخۆشییە مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتەی مێشك و كوێربوون-یان لەسەر، بەڵام دەتوانرێت كۆنترۆڵی هەموو ئەمانە بكرێت ئەگەر شێوازی ژیانیان بگۆڕن و چارەسەری بەردەوام وەربگرن.
 تووشبوان دەتوانن ئاستی گلوكۆزی خوێن-یان بگەڕێننەوە بۆ ئاستی سروشتیی خۆی، ئەمەیش لەڕێگەی پابەندبوونیان بە كەمكردنەوەی گەرمی و دابەزاندنی كێشی لەشیان.
ئەو توێژینەوە نوێیە ئاشكرای كردووە"لەدەستدانی كێش دوای تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە  رێگەیەكی كاریگەرە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكە".
توێژینەوەكە لەسەر 867 كەس ئەنجامدراوە كە تەمەنیان لە نێوان 40 بۆ 69 ساڵیدایە و زوو هەستیان بە نەخۆشییەكەیان كردووە، لەو ژمارەیە 257 كەسیان لە قۆناغی باشبووندابوون دوای چاودێری بەردەوام بۆ ماوەی پێنج ساڵ.
 توێژەران دەڵێن:"ئەوانەی توانیویانە رێژەی 10%ی كێشی خۆیان دابەزێنن، بەراورد لەگەڵ ئەوانەی كێشیان وەك خۆی ماوەتەوە، باشتر بوون، ئەمەیش ئەوە دەسەلمێنێت كە بەجێبەجێكردنی هەندێك رێنمایی دەتوانرێت چارەسەری شەكرە بكرێت، لەو رێنماییانەیش وەك: دابەزاندنی كێش و پابەندبوون بە پلەی گەرمی-یەوە".
ئەنجامەكانی توێژینەوەكە پێمان دەڵێت (دەتوانرێت نەخۆشیی شەكرە لەماوەی پێنج ساڵ  بە دابەزاندنی 10% كێشی لەش، چارەسەر بكرێت).  

ئا: ل. م
پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure