دیاردەیەکی گەردوونی بەڕێوەیە... شەش رۆژ تاریکی زەوی دادەپۆشێت

هەواڵ / زانست :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 346‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ


پاش وردبوونەوە لە دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر رووی خۆر زاناکان گەیشتن بەو ئەنجامەی کە رەنگە بەهۆی "گەردەلولێکی خۆریی" شەش رۆژ تاریکی زەوی دابپۆشێت.

 
ئەم دیاردەیە مانگی کانونی یەکەم روودەدات تێیدا بەهۆی گەردەلولێکی موگناتیسی 90%ی تیشکی خۆر ناگاتە زەوی، هەروەها لە زۆربەی وڵاتەکانەوە گزنگی جەمسەری دەبینرێت و کێشەی پەیوەندی و بڕانی تۆڕەکان دروست دەبێت و درێژترین شەو بەسەر مرۆڤایەتیدا تێپەڕ دەبێت.

ئایا پێشتر زەوی لە تاریکیدا نوقم بووە؟
ساڵی 2012 زۆربەی رۆژنامەکان باسیان لەوەکرد بەپێی راپۆرتەکان تاریکی زەوی دادەپۆشێت، بەڵام راست دەرنەچوو، هەروەها ساڵی 2015 دەنگۆیەکی دیکە هەبوو لەسەر ئەوەی تاریکی 15 رۆژ زەوی دادەپۆشێت، بەڵام بە هەمان شێوە دەنگۆ دەرچوو و هیچ رووی نەدا.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure