چین كامێرایەكی چاودێری بەرەو پێش دەبات بۆ ناسینەوەی روخسارەكان

هەواڵ / زانست :: 01/10/2019‌ :: 125‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


زانا چینیەكان جۆرە كامێرایەكیان بەرەو پێشبردووە كە تیایدا روخسارەكان دەناسرێتەوە و ئاستی بەرزیەكەی 500 میگاپێكسڵە كە لە رووی جۆریەتیەوە چوار ئەوەندەی چاوی مرۆڤ بەهێزترە و دەتوانێت پێناسەی ئەو كەسە لە ناو دەیان هەزار كەس لە شەقام و شوێنە گشتیەكان دەست نیشان بكات.


توێژەران ناوی ئەو كامێرایەیان ناوە  كامێرای بەرز، بەڵام ئەو پێشكەوتنە مەترسییەكان لەسەر ئازادی لەو شارە زۆرتر دەكات.

رۆژنامەی تەلەگرافی بریتانی بڵاویكردووەتەوە ئەو كامێرایە توانای گرتنی وێنەی پانۆرامی هەیە لەگەڵ وێنەیەكی روون بۆ هەر مرۆڤێك و دەتوانرێت لەشوێنە گشتیە قەرەباڵغەكان بەكار بهێنرێت.

 چین خاوەنی نزیكەی 200 ملیۆن كامێرای سیسی تی ڤی یە بۆ چاودێری، بەڵام ئەوەندە بەهێز نین و ناتوانن وێنەی روخساری روونی كەسەكە لەناو قەرەباڵغیدا بگرن.

بۆیە ئەو كامێرا نوێیە دەتوانێت ئەو كارە بكات و زیرەكی دەستكردی كامێراكە دەتوانێت كەسەكە لە ماوەی چەند چركەیەكدا دەست نیشان بكات.

رۆژنامە بریتانیەكە لەسەر زاری  شیكار و چاودێری پەیمانگای ئوستورالی بۆ سیاسەت و ستراتیژی سامانسا هوفمان بڵاویكردووەتەوە حكومەتی چین داتای زەبلاحی وێنەی كەسەكانی لەبەر دەستە.

دەشڵێت:  "دەتوانرێت ئەو داتایانە كە لە كامێراكەوە وەردەگیرێت لەگەڵ زیرەكی دەستكرد بەكار بهێنێت دواتر دەتوانێت ئامرازی كونترۆڵی بە كۆمەڵ دروست بكا  بە تایبەت ئەوەی پەیوەندی بە ئاسایش و دڵنیایی كۆمەڵایەتییەوە هەیە.

چین بە نیشتمانی تەكنەلۆژیا بۆ ناسینەوەی روخساری تاوانباران دادەنرێت.  

 

پ: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە