نوێترین زانیاری له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ى حه‌مكۆ

هەواڵ / کوردستان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 9441‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاراس عه‌زیز

دواى ئه‌وه‌ى هونه‌رمه‌ندى بوارى كۆمیدى حه‌مكۆ به‌تۆمه‌تى ده‌ستدرێژی كردنه‌سه‌ر خۆشه‌ویسته‌كه‌ى تۆمه‌تباركرا و ده‌ستگیركرا، پۆلیسی هه‌ولێریش ده‌ڵێت: "تائێستا كه‌یسه‌كه‌ى له‌ دادگایه‌و یه‌كلایى نه‌بووه‌ته‌وه‌".


له‌وباره‌یه‌وه‌ هۆگر عه‌زیز وته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 30ى ئه‌یلولى 2019) به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: هونه‌رمه‌ند حه‌مكۆ ده‌ستگیركراوه‌و تائیستاش یه‌كلایى نه‌بووه‌ته‌وه‌".

وتیشى: "له‌به‌رئه‌وه‌ى گومان له‌ كه‌یسه‌كه‌دا هه‌یه‌، بۆیه‌ دادگا نه‌یتوانیوه‌ بڕیارى كۆتایى بدات و چاوه‌ڕێین تاكو دادگا قسه‌ى كۆتایى له‌سه‌ر ده‌كات".

به‌هۆى تۆماركردنى سكاڵا له‌لایه‌ن خۆشه‌ویسته‌كه‌ى (رۆژى 23ى ئه‌یلولى 2019) هونه‌رمه‌ند حه‌مكۆ له‌لایه‌ن پۆلیسى هه‌ولێره‌وه‌ به‌ماده‌ى 395 له‌یاساى سزادانى عێراقى ده‌ستگیركرا و تائیستا ده‌ستبه‌سه‌ره‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

ب: ن.ر

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure