پیاوێك ژنه‌كه‌ى به‌ چه‌قۆ كوشت

هەواڵ / کوردستان :: 30/09/2019‌ :: 7846‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

رێكخراوێکی بوارى مافی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت: په‌نابه‌رێكی كوردى خه‌ڵكی شارى مهابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ توركیا، ژنه‌كه‌ى به‌ چه‌قۆ كوشتووه‌.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 30ی ئه‌یلولى 2019) رایگه‌یاند: ئه‌و په‌نابه‌ره‌ كه‌ كارى كوشتنه‌كه‌ى ئه‌نجامداوه‌ ته‌مه‌نى 36 ساڵه‌ و ژنه‌كه‌ى ته‌مه‌نى 26 ساڵه‌ و هۆكارى كوشتنه‌كه‌شی بۆ كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌.

به‌پێى رێكخراوه‌كه‌ له‌دواى ئه‌وه‌ى ژنه‌كه‌ى كوشتووه‌ ئه‌و كه‌سه‌ خۆی راده‌ستی پۆلیسی شاری ئه‌ستەنبوڵ كردووه‌.


 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure