محه‌مه‌د بن سه‌لمان: ئایا من فه‌رمانم كرد به‌ كوشتنی جه‌مال خاشقچی؟

هەواڵ / جیهان :: 30/09/2019‌ :: 225‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

محه‌مه‌د بن سه‌لمان له‌ به‌رنامه‌ی (60 خوله‌ك)دا كاتێك پرسیاری لێ كرا كه‌ ئایا فرمانی به‌ كوشتنی جه‌مال خاشقچی كردبێت، له‌ وه‌ڵامدا وتی :"بێ گومان نه‌خێر، به‌ڵام به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆی خۆمدایه‌ وه‌كو سه‌ركرده‌ی شانشینی عه‌ره‌بی سعودی".


ئه‌مه‌ وه‌ڵامی جێنشینی سعودیه‌ بوو له‌و به‌رنامه‌یه‌ی له‌ كه‌ناڵی (سی بی ئێس)ی ئه‌مریكی په‌خشكرا، موحه‌مه‌د بن سه‌لمان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ خۆی به‌ به‌رپرسیار ده‌زانێت، به‌ تایبه‌تیش به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ بكوژه‌كان لێپرسراوی سعودی بوون و له‌ ناو حكومه‌تی سعودیه‌دا بوون و كاریان ده‌كرد.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ زۆر كه‌س ره‌خنه‌یان لێ گرتووه‌ چونكه‌ بێ ئاگابووه‌ له‌م رووداوه‌ و له‌ وه‌ڵامدا وتی: "واده‌زانن یه‌ك كه‌س ده‌توانێت ئاگاداری كاره‌كانی سێ ملیۆن كارمه‌ندی حكومی بێت، بێگومان ئه‌مه‌ شتێكی مه‌حاڵه‌".

و:كێوان 
پ: ک. س




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure