په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر 70 باڵیۆز ده‌دات

هەواڵ / عێراق :: 30/09/2019‌ :: 168‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌موكورتیانه‌ی له‌ پۆستی باڵیۆزانی عێراق هه‌یه‌ له‌ وڵاتانى ده‌ره‌وه‌، بڕیاره‌ له‌منزیكانه‌دا په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر متمانه‌پێدانی ٧٠ باڵیۆز بدات، ناوی ژماره‌یه‌ك له‌و كاندیدانه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی په‌رله‌مان.


به‌یار تاهیر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 30ی ئه‌یلولی 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: كاندیده‌كان ژماره‌یان 70 كه‌سه‌، نیوه‌یان له‌لایه‌ن قه‌واره‌ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ پێشكه‌شكراون، ناوی ئه‌وانه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌و ناوانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ هێشتا نه‌هاتوون.

وتیشى: "له‌ناو لایه‌نه‌كاندا ناكۆكییه‌ك هه‌یه‌ له‌سه‌ر شایسته‌ی خۆیان، كه‌ هه‌ندێك لایه‌ن له‌ پشكی خۆی زیاتری به‌ركه‌وتووه‌، له‌وانه‌شه‌ له‌م مانگه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌و كاندیدانه‌ بدرێت".

سه‌باره‌ت به‌ پشكی كورد له‌ كاندیده‌كانی پۆستی باڵیوزه‌كان ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ وتی: به‌پێی بنه‌ماكان دانان و دیاریكردنی باڵوێزه‌كان ده‌بێت له‌و ژماره‌یه‌ 12یان كورد بێت.

پێداچوونه‌وه‌: هـ. ق
بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure