کەشوهەوای عێراق بۆ ماوەی یەک هەفتە چۆن دەبێت؟

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 244‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


پێشبینیکاری کەشوهەوای عێراق سادق عەتیە ئاشکرای دەکات: بەپێی داتاکان لەم هەفتەیەدا هیچ جۆرە گۆڕانکارییەک لە کەشوهەوادا روونادات و بە جێگیری دەمێنێتەوە.

 

ناوبراو وتی: "بەپێی نەخشەی کەشوهەوای دوێنێ یەکشەممە 29ی ئەیلولی 2019 بەدرێژایی ئەم هەفتەیە هەورە پایزییەکان دەردەکەون و لە رۆژدا پلەی گەرمی لە شارەکانی ناوەڕاست و باکوری عێراق وەک خۆی دەمێنێتەوە کە لە خوارووی 40 پلەی سەدیەوەیە و لە شارەکانی باشوریشدا کەمێک لە سەرووی 40 پلەی سەدییەوە دەبێت، بەڵام لە بەرەبەیاندا کەشەکە کەمێک سارد دەبێت".

 

ئەوەشی خستەڕوو، کە پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیە گۆڕانکاری لە کەشوهەوای زۆربەی شارەکانی عێراق روو بدات و پلەی گەرمی بەرەو دابەزین بڕوات.

 

وە: ئاکۆ زەنگەنە

ب: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە