زیاتر لە یەك ملیار دۆلار لەماڵی پەرلەمانتارێك دەبرێت

هەواڵ / جیهان :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1233‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محەمەد

وتەبێژی وەفدی چاودێری كردەوەكانی پەرلەمانتارانی ئێران بڵاویدەكاتەوە: "زیاتر لە یەك ملیار دۆلار لە خانووی ئەندامێكی پەرلەمانی ئێران براوە".


محەمەد جەواد جەمالی، وتەبێژی وەفدی چاودێری هەڵسوكەوتی پەرلەمانتارانی ئێران رایگەیاند: ئەو بڕە پارە دزراوە لەماڵی ئەو پەرلەمانتارە، بۆ پەرلەمانتارێك زۆر نییە و بە ئەندازەی كڕینی باڵاخانەیەكە لە ناوچەی دوو و سێی تاران.

ناوی ئەو پەرلەمانتارە سەید تەقی كەبیری، نوێنەری شاری (خۆی) سەر بە پارێزگای ورمێیە.

بەپێى وتەى جەمالى: پۆلیس دەستیكردووە بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure