پیاوێک بە یارمەتی دایکی ژنە گەنجەکەی دەکوژێت

هەواڵ / جیهان :: 30/09/2019‌ :: 10898‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


یەس عێراق- پیاوێک بە یارمەتی دایکی ژنە گەنجەکەی دەکوژێت

دەسەڵاتی تورکیا 4 کەسی عێراقی بە تۆمەتی کوشتنی کچێکی گەنجی تەمەن 17 ساڵان دەستگیرکرد، کچەکە ناوی زەهرا موئەیەد عوبێدییە و پێش شەش مانگ لە تورکیا هاوسەرگیری کردووە، بەڵام دوو رۆژ پێش ئێستا تەرمەکەی لەناو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە و دواتر دەرکەوت هاوسەرەکەی بەیارمەتی دایکی و دوو کەسی دیکە لە خزمەکانی ئەم کارەی کردووە.


حوررە - راپرسییەک: زۆربەی ئەمریکییەکان پاڵپشتی بیرۆکەی بەدواداچوون بۆ دوورخستنەوەی ترامپ دەکەن
بەپێی راپرسییەکی سایتی YouGovی سەر بە کەناڵی سی بی ئێس نیوز، 55%ی ئەمریکییەکان لەو باوەڕەدان پێویستە ترامپ بەهۆی هەڵسوکەوتەکەی لەگەڵ ئۆکرانیا دووربخرێتەوە.


حوررە - سەندیکای مامۆستایان لە ئوردن بەردەوامن لە مانگرتن و داوا دەکەن بڕیاری دادگا جێبەجێ بکرێت
عومەر رەزاز، سەرۆک وەزیرانی ئوردن ئاشکرای کرد: 10 جار لەگەڵ سەندیکای مامۆستایان کۆبوونەتەوە و نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک، چونکە داوای زیادبوونی مووچەکانیان دەکەن بە رێژەی 50%.


ئەی ئەی - لە هیندستان ژمارەی قوربانییەکانی باران و لافاو بۆ 90 کەس بەرزبووەوە
ژمارەی قوربانییەکانی باران و لافاوەکەی هەردوو ویلایەتی (ئەوتار برادیس) و (بهار) لە هیندستان گەیشتە 90 کەس.


سەدا ئەلبەلەد - شازادە محەمەد بن سەلمان هۆشداری دەربارەی مەترسییەکی نوێ دەدات
لەمیانەی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس شازادە محەمەد بن سەلمان هۆشداری دەربارەی مەترسیئەکی نوێ دا ئەویش ئەگەری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە.


سەدا ئەلبەلەد - تۆمەتێکی دەستدرێژی مەترسی دەخاتە سەر پۆستەکەی بۆریس جۆنسن
شارلۆت ئێدواردز، کچە رۆژنامەوانی رۆژنامەی (سەندەی تایمز)، بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیای بەوە تاوانبارکرد کە دەستدرێژی کردووەتە سەری، ئەم تۆمەتەش مەترسی دەخاتە سەر پۆستەکەی.


یەس عێراق - بەهۆی بارگرژییەکەی لەگەڵ ئێران هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوەندی بەڕێوەبردنەکەی لە قەتەرەوە بۆ ساوس کارۆلینا دەگوازێتەوە
بەهۆی زیادبوونی بارگرژی و هەڕەشەکانی ئێران بۆ ماوەیەکی کاتیی ئەمریکا بنکەی بەڕێوەبردنی هێزی ئاسمانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە قەتەرەوە دەگوازێتەوە بۆ ساوس کارۆلینا.


ئاژانسی عەهد نیوز - بەهۆی ئاگرکەوتنەوە و کردەوەی توندوتیژی لە یۆنان دوو پەنابەر گیانیان لەدەستدا
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یەکێک لە کەمپەکانی پەنابەران لە دوورگەیەکی یۆنان ژن و منداڵێکی پەنابەر گیانیان لەدەستدا.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure