تاكسی ناو شار و دەرەوەی شار بە تابلۆ جیا دەكرێنەوە

هەواڵ / کوردستانی :: 30/09/2019‌ :: 165‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كەمال

بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی ئاشكرایدەكات: سەرقاڵی جیاكردنەوەی تاكسی ناو شار و دەرەوەی شارن، ئەویش لەڕێگەی تابلۆوە.


سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی (ئەمڕۆ دووشەممە 30ى ئەیلولى 2019) بە دواڕۆژی وت: "نووسراوی رەسمیمان كرد بۆ پارێزگای سلێمانی بۆ ئەوەی تاكسییەكان بەپێی ناو شارەكان و دەرەوەی شارەكان جیابكرێنەوە، ئەوانیش تەندەریان بۆ كۆمپانیاكان كردووە و بۆ كۆمپانیایەك دەرچووە".

وتیشی: "ئێستا چاوەڕێین وەزارەت رەزامەندی لەسەر گرێبەستەكە دەرببڕێت بۆ ئەوەی پڕۆژەكە جێبەجێ‌ بكەین".

سدیق محەمەد، ئاماژەی بەوەشدا: لەزگەیەك وەك تابلۆ لە تاكسییەكان دەدرێت بۆ جیاكردنەوەیان، لۆگۆى تاكسی هێڵەكانی نێوان شار و شارۆچكەكان رەنگی قاوەیی دەبێت، هەروەها لۆگۆى تاكسی ناو شاریش رەنگی شین دەبێت.

باسی لەوەشكرد: ئامانج لەم پڕۆژەیە كەمكردنەوەی قەرەباڵغییە لەناو شار و رێكخستنەوەی كاری تاكسییەكانیشە، چونكە ناكرێت تاكسی هێڵەكان كاتێك سەرنشینەكانی دادەبەزێنێت كاری تاكسی بكات لەناو شار تا سەرەی دێتەوە، ناشكرێت تاكسی ناوشار سەرنشین بگوازێتەوە بۆ قەزا و ناحیە و شارۆچكەكان.

بەوتەی ئەو بەڕێوەبەرە نزیكەی 27 هەزار تاكسی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بوونیان هەیە و كاردەكەن.

پێداچوونەوە: ئارام غەفور 
بڵاوکردنەوە: شیروان شەریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure