پاپا فرانسیس ره‌خنه‌ له‌م وڵاتانه‌ ده‌گرێت

هەواڵ / جیهان :: 29/09/2019‌ :: 133‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

له‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29ی ئەیلولی 2019 پاپا فرانسیس له‌ وتارێكیدا له‌ گۆڕه‌پانی سه‌ینت پیته‌رس ره‌خنه‌ی له‌و وڵاتانه‌ گرت كه‌ چه‌ك به‌رهه‌م ده‌هێنن و ده‌یفرۆشن، به‌ڵام په‌نابه‌ر وه‌رناگرن.

به‌پێی رۆیته‌رز، پاپا فرانسیس كه‌ خه‌ڵكی ئه‌رجه‌نتینه‌ و دایك و باوكی په‌نابه‌ر بوون له‌ ئیتاڵیا زۆر به‌رگری له‌ مافی په‌نابه‌ران ده‌كات و دژی ئه‌و سیاسه‌تانه‌یه‌ كه‌ ڕێگری له‌ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران ده‌كات.

به‌ تایبه‌تی سیاسه‌ته‌ تونده‌كانی دۆناڵد ترامپ دژی په‌نابه‌ران، هه‌روه‌ها سیاسه‌ته‌كانی وڵاتانی دیكه‌ له‌ ئه‌وروپا، به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی چه‌ك ده‌فرۆشن به‌ڵام په‌نابه‌ر وه‌رناگرن.

و:كێوان

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure